زایەڵە-وەزارەتەکەیان بەرەو رێککەوتنێکی ئەرێنی دەڕوات و لەم ماوەیەدا لێکتێگەیشتنى پەیوەست بە هەناردەکردن تەواو دەبن.
كۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت .
رۆژنامەی (الصباح):سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە: كاركردن بۆ پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی توركی بە تەواوی یەكلانەبووەتەوە، بەڵام دانوستانەكان قۆناغی زۆر پێشكەوتویان بڕیووە، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: وەزارەتەکەیان بەرەو رێککەوتنێکی ئەرێنی دەڕوات و لەم ماوەیەشدا لێکتێگەیشتنە تەکنیکی و لۆجستیەكانی پەیوەست بە هەناردەکردن تەواو دەبن.
هاوكات كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) دووپاتی کردەوەتەوە، لە ڕووی تەکنیکی و لۆجستییەوە ئامادەیە کارەکانی هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە لە كاتی رێککەوتندا.