زایەڵە - سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، تەیف سامی وەزیری دارایی داوای لە شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان کردووە کە لە بەغدا ئامادەبوون، وردەکاری تەواوی ناوی ئەو فەرمانبەرانە ڕادەست بکەن کە لە پرۆژەی بانکی "هەژماری من" تۆمارکراون، کە نزیکەی ٨٠٠ هەزار فەرمانبەر لەخۆدەگرێت.
ئەو سەرچاوەیە میدیا عێراقیەکان ئاشکرایی کردوە ، "وەزیر جەختی لەسەر گواستنەوەی ئەو داتایانە بۆ بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید کردەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی مووچە بە پێی میکانیزمە پەسەندکراوەکان".
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ساڵێک لەمەوبەر پڕۆژەی "هەژماری من"ی دەستپێکرد بۆ بەخۆجێییکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە ناوخۆییەکان لەڕێگەی کارتی بانکییەوە. ئەمەش ئاسانکاری بۆ خەرجکردن دەکات و شەفافیەت لە دابەشکردنی مووچەدا مسۆگەر دەکات. پڕۆژەکە نزیکەی 800 هەزار کارمەندی وەزارەتە جیاوازەکانی هەرێم لەخۆدەگرێت، کە لە بانکەکانی کوردستان هەژماریان بۆ کراوەتەوە.