زایەڵە - سەرچاوەیەک رایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ راپۆرتێکی نەخستووەتەڕوو، بۆیە هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەوە نەدرا.
کۆبوونەوەکە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند. بڕیاربوو وەزیری دارایی عێراق راپۆرتی وەزارەتەکەی لەبارەی کاری لیژنەکانیان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بخاتەڕوو.
سەرچاوەیەک لە بەغدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق کۆتاییهات و هیچ بڕیارێكیش لەبارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەر نەکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش هیچ باسێک نەکرا و بڕیار نەدراوە.
مانگی 8 لە نیوە نزیک دەبێتەوە و هێشتا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 6 و 7ـیان وەرنەگرتووە و دیار نییە کەی بریار لە چارەسەرکردنی كێشەکان و ناردنی پارە لە بەغداوە دەدرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی مووچە نەدرا

August 10, 2025