زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، موەفق حسین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لە  فراکسیۆنی نەوەی نوێ، ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٤، واتە ١١ ساڵە قەیرانی ئابوری دروست بوە لە هەرێمی کوردستاندا،  پارتی و یەکێتی بەردەوام وەفد دەنێرن بۆ بەغداد و پێشوازی لە وەفدی بەغداد دەکەن بە بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی هەبێت .

ناوبراو وتیشی،  ناردنی ئەم هەموو وەفدانە و بەشداری کردنیان لە دانوستاندا تەنها خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و کات کوشتنە، ڕاستێکەی ئەوەیە ئەم دوو حزبە نایانەوێت دەست لە دزینی داهاتی نەوتی و نا نەوتی هەڵگرن و دزێکانیان  کەم کەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە تەنها ڕێگە چارە بۆ کۆتایی هاتن بە نەهامەتێکانی خەڵکی کوردستان، نەمانی پارتی و یەکێتیە لە دەسەڵاتدا.