زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە هۆی کارکردن لە شەقامی 40م لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژە لە دوو شوێن بۆری سەرەکی قەبارە (12 و 10) شکێنرا بە ناچاری پڕۆژی ئاوی (بۆگد - کۆیە) وەستێنرا لە ئیستادا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی 40م سەرقاڵی  چاککردنەوەی شکاوی بۆرییەکانن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کاتێک کاری چاککردنەوەی بۆرییەکان تەواو کرا دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانی شارەکەمان بە وشیاری و بەپێی پێویست ئاو بەکاربهێنن تا کاتی چاککردنەوە هاوکار و هەماهەنگمان بن.