زایەڵە-پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمەوە رێكەوتنەكان شكستیانهێناوە و خەرجكردنی مووچەی هەرێم دواكەوتووە.
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، دارا سێكانیانی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بە درێژایی ١٠ ساڵی رابردوو كۆبوونەوەی زۆر لەنێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامدراوە، بەڵام بە پلەی یەكەم بەهۆی پابەندنەبوونی حكومەتی ماوەبەسەرچوو، رێككەوتنەكان شكستیانهێناوە و دۆخەكەی بە ئێستا گەیاندووە
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم وەك پێویست مامەڵەی لەگەڵ یاسا بەركارەكان نەكرد، بەغدا سێ مەرجی ئاسانی بۆ هەرێم دانابوو و یەكێكیان بریتیبوو لە تەوتین و پاككردنەوەی لیستی فەرمانبەران، پێویستبوو حكومەتی هەرێم بەبێ ئەوەی بەغدا داوای لێبكات، خۆی بەو كارە هەستایە، بۆیە بەغدا بەرامبەر بەوە سیاسەتی برسیكردن بەرامبەر هەرێم بەكاردەهێنێت.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وتووە، پرسی مووچە و دابینكردنی مووچە بۆ هەرێم بە پلەی یەكەم لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە.
پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: ئەوەی ڕوودەدات بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێمەوەیە

7 کاتژمێر لەمەوبەر