زایەڵە - دانانی پێوەری زیرەک و ڕێکخستن و دابەشکردنەوەی کارەبای پارێزگای کەرکوک، دەدرێتە دوو کۆمپانیا و هەردوو کۆمپانیا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە دەست بەکاربوون.
کۆمپانێاکانی ڕاسخ و مەسیرە، لە ڕێگای دانانی پێوەری زیرەک کۆنترۆڵی تۆڕەکانی کارەبای كەركوك دەکەن. بەهۆی دانانی پێوەرەوە كۆمپانیاكە دەیەوێـت لە قۆناغی یەکەمدا دەیەوێت ۲۰ کاتژمێر لەشەو و ڕۆژێکدا کارەبا بۆ پارێزگای کەرکوک دابین بکەن.
بەپێی زانیارییەكان، کرێ و نرخی کارەبای پارێزگای كەركوك هەمان نرخی حکومی دەبێت و نرخی فرۆشتنی کیلۆواتێک کارەبا ۱۰ دینار دەبێت تا ۱٥۰۰ کیلۆ وات لەمانگێک. بەڵام لە۱٥۰۰ تا سێ هەزار کیلۆوات نرخی کیلۆ واتێک دەبێتە ۳٥ دینار و لە سەروی سێ هەزار کیلۆوات نرخی کیلۆ واتێك ٨۰ دینار دەبێت. بە پێچەوانەی هەرێم کۆمپانیاکان نرخی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان گران ناکەن.
لەکەرکوک سێ وێستگەی کارەبا هەن، کە وێستگەکانی تازە و مەلا عەبدوڵا و دوبزن. بەغازی سروشتی کار دەکەن و بەرهەمیان سەروو هەزار مێگاوات كارەبایە.