زایەڵە - بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئاگاداری بریكارەكانمان كردووەتەوە ئەگەر هاتوو هەر هاوڵاتییەك بۆ ماوەی دوو مانگ بەشەخۆراكەكەی وەرنەگرێت ئەوا بەشەخۆراكەكەی بگەڕێندرێتەوە بۆ كۆگای گشتی و دواتر بڕینی بەشەخۆراكەكەی.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی وتی: ئەگەر لە دوای سێ مانگ خۆراك لە گەنجینە دابنرێت خراپ دەبێت و تێكدەچێت، بۆیە كاتێك هاوڵاتییەك بۆ ماوەی دوو مانگ بەشەخۆراكی وەرنەگرت، دوای ئەوەی بریكارەكە ئێمەی ئاگاداركردەوە پەیوەندی دەكرێت بە هاوڵاتییەكەوە ئەگەر هەر وەڵامی نەبووە بەشەخۆراكەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كۆگاكان.

لە چوارچێوەی سیستمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك، لەمەودوا نابێت بەشەخۆراك لای بریكارەكان بمێنێتەوە و راستەوخۆ دەگەڕێندرێتەوە كۆگاكان، هەر هاوڵاتییەك لەكاتی دابەشكردنی بەشەخۆراك بەشەكەی وەرنەگرێت و لای بریكارەكان بمێنێتەوە، راستەوخۆ ناوی لە پسوولە دەسڕدرێتەوە.