زایەڵە - بەغدا و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە میکانیزمێکی تایبەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێم لەژێر میکانیزمێکی تایبەتدا.

میدیا عێراقیەکان زانیاریان لەسەر رێکەوتنەکە بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەیان بەوەکردوە، لە ڕێککەوتنەکەدا   هەناردەکردنی نەوتی هەرێم  لەسەر بنەمای بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەکان ئەنجام دەدرێت و 50 هەزار بەرمیل بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆی هەرێم تەرخانکراوە،  ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە دەگەیەنرێتە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق"سۆمۆ"  

هەر بەپێی  زانیاریەکانی میدیا عێراقیەکان، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم پێویستی بە دانوستان هەیە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی تورکیا پێش ئەوەی پرۆسەکە جێبەجێ بکرێت.