لە ئێستادا بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەریمی كوردستان مشتومڕێكی زۆری لەناو فەرمانبەران دروست كردووە، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرمانی كوردستان ئاشكرایكرد، هیچ شتێك بەئێمە نەگەیشتووە، تا ئیستا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ  بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران .
زیاد جەبار لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  ئەوەندەی من ئاگاداربم هێشتا هیچ بڕیارێك نەدراوە هیچ شتێكیش نەگەیشتووە بە من و زانیاریم لەسەر ئەو بابەت نیە، هێشتا بڕیاری  كۆتای لێ نەدراوە لەئەنجومەنی وەزیران، حكومەت ئەوەندەی  من ئاگادار بم حكومەت دەیەوێ پێداچوونەوە بە دەرماڵە بكات ،دەرماڵە ڕێك بخاتەوە بەپێی  یاسایی ژمارە 2 ی ساڵی 2020 دەرماڵە ڕێك بخاتەوە ،كۆمەڵیك دەرماڵە  هەیە، دەرماڵە جێگیرەكان هەیە دەرماڵە ناجێگیرەكان هەیە كۆمەڵیك لەم دەرماڵانە  بەیاسا ڕێك خراون كە بریتیە لە 8 یاسا لە هەرێمی كوردستان بەركارە بەو یاسایانە دەرماڵە بەستراون، بەشێكی  بەڕێنمایی تەعلیمات  كراوە بە یاسا و پشتی بەیاسا نەبەستووە، وەبەشێكی بریتیە لە دەرماڵەی  تایبەت .
وتیشی، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی ئەوەندەی من ئاگادارم، پرۆژەیەكیان ئامادە كردووە بەڵام  ئەو پرۆژەیە هێشتا گفتوگۆ و مناقەشەی تیا ماوەتەوە  كە چۆنیەتی دەرماڵەكان ڕێك بخرێتەوە، حكومەت ناتوانێت دەرماڵەكان ببڕێت چونكە بەشێكی دەرماڵەكان بەیاسا ڕێك خراون، بەشێكی تری نایاساییە بەرێنمایی و تەعلیمات كراوە و دەرماڵەی تایبەت كراوە ،وەبەشێك لەو دەرماڵانە پێی دەڵێن دەرماڵەی جێگیر بەشێكی پێی دەوترێت دەرماڵەی  ناجێگیر ،هەموو دەرماڵەكان پێم  وانیە هەرچەندە من زانیاریم نیە بەڵام تەسەور ناكەم حكومەت بتوانێت هەموو دەرماڵەمان ببڕێت .
ڕونیشكردەوە، ئەگەر ناوی بڕینی دەرماڵە بێت بە دڵنیایی سودی بۆ موچە خۆران نابێت، بەڵام ئەگەر بەناو ڕێكخستنی دەرماڵە بێت كە دوو جۆرە بۆنمونە كەسێك لەشوێنێك دەرماڵەكەی  زۆر زۆرە لەوەزارەتێك دەرماڵەكەی لە 100%  لەوەزارەتێكی تر دەرماڵەی نیە، ئەگەر مەبەست ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكان بێت  سودی بۆ فەرمانبەران دەبێت، بەڵام  ئەگەر بڕینی دەرماڵە بێت سودی بۆ موچە خۆران نابێت، پێویستە  حكومەت ئەو دەرماڵانە رێك  بخاتەوە  .
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان هێمای بەوەشكرد، حكومەت كاتێك دەستی بۆ بڕینی موچە بردووە و لێبڕینی موچە پێش ئەوەش پاشەكەوتی موچە هەموو ئەمانە پاشەكەوت و لێبڕین دواكەوتنی موچە هەمووی نایاساییە بۆئەم نایاساییە قسەی حكومەت بۆئەمە ئەوەیە كە بەپێی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەوداهاتەی لەبەردەستایە موچە دەدرێت، پێشتر داهات كەم بووە لەسەردەمی كۆرۆنا و بڕینی پشكی هەرێمی كوردستان لە عێراقەوە حكومەت لێبڕینی موچەی كردووە بەڵام دواتر هەموو داهاتە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان هەم داهاتە  نانەوتیەكان و داهاتەكان بەرەو زیاتر بوون و داهات زیادی كردووە ،ڕێكەوتن لە گەڵ عێراق كرا هەموومان دڵخۆش بوین كەبەو رێكەوتنە كۆتای بەلێبڕینی موچە دەهێنرێت ،ڕاستە ئەو ڕێكەوتنەی هەرێم و عێراق نەچۆتە بواری جێبەجێ كردن كەئومێدەوارین جێبەجێ بكرێت بەڵام سەبارەت  بە داهات ناوخۆیەكانی  هەرێمی  كوردستان داهاتە نەوتی و نانەوتیكان ئێستا داهاتێكی باش لەهەرێمی كوردستان هەیە، بۆئەم مانگەی كەلە 25  ی مانگ  موچە نەدرا بینیمان لەڕاگەیاندنەكانەوە وتەبێژی حكومەت و هەمیش پاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دارایی بۆ ڕۆژی دواتر لە 26 و 27  ی مانگ ڕایانگەیاند كە كێشەیەك هەبووە و كیشەكە هونەری بووە لەهێنان  پارەی نەوت ڕایانگەیان كە كێشەكەیان چارەسەر كردووە ،بەڵام بەپێی زانیاری من تا پێریش  نەیان توانیوە كێشەی هاتنی ئەو بڕە پارەیە لەفرۆشتنی نەوت چارەسەر بكەن مەگەر لە دوێنێوە تونرابێت چارەسەر  كرابێت شتێكی باشە .
سازدانی  -  كامەران  كەریم