بەهۆکارى ئاگرکەوتنەوە لە سنورى ماوەت و شارباژێڕ چەندین  دۆنم پوش و پاوان سوتا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی  دارستان ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرماو کەمتەرخەمى خەمساردى هەندێک لە هاووڵاتیان ڕووداوەکانى ئاگرکەوتنەوە ڕوویان لە زیادبوون کردوە، هەر بەو هۆکارەش چەندین دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانى سروشتى  سوتاوە.
لە گوندى کێلێ سەر بە قەزاى ماوەت ئاگرێکى بەرفراوان کەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە توانیان لەماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن زیانى ئاگرەکە ٤ دۆنم پوش و پاوان سووتاو هۆکارى ئاگرەکە نادیارە .
هاوکات بە هاوکارى ئاگرکوژێنەوەى سیتەک و بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک توانیان ئاگرێگ لەو سنورە کۆنترؤل بکرێت کە بەهۆکارى نادیار چەندین دۆنم پوش و پاوان سوتا .
کامەران کەریم