ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم وێڕای ئاماژە بە پێشکەوتنی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران، سەبارەت بە بابەتی پادمانی و نەبوونی جاودێری ورد لە سەر ئەو پڕۆگرامە نیگەرانی دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕافائیل گروسی ئەمینداری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دووشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەبێ ئاماژە بە جبەخانە پڕ لە کڵاوەی ئەتۆمییەکانی هەندێ لە ڕژێمەکانی ناوچەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە لە چارەسەر کردنی بابەتە پادمانییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هیچ پێشکەوتنێک بەدی نەهاتووە.
ناوبراو لە یەکەمین ڕۆژی دانیشتنی نەنجومەنی دادوەران ڕایگەیاند: نەبوونی پێشکەوتن لە ڕوونکردنەوەی پرسیارەکانی ئاژانس سەبارەت بە ڕاستی و کامڵ بوونی دەربڕیننامەی پاراستنییەکانی ئێران بەشێوەیەکی جددی کاریگەری لەسەر تواناییەکانی ئاژانس بۆ دڵنیابوون لە سەربازی نەبوونی بەرنامەی ناوەکی ئێران دەبێت.
گروسی هەروەها بە ئاماژە کردن بەوەی کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پێشکەوتوو و و جددییە پێشوازی لە نامەی عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆم و جددیەتی کۆماری ئیسلامی بۆ چارەسەر کردنی بابەتە پاراستنییەکان کرد.