قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی کەمپی هول لە سووریا هاووڵاتی عێراقن و یەکلانەکردەوەی ئەم بابەتەش عێراق تووشی کێشە دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەعرەجی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی کەمپی هول کە پێکهاتوون لە ژن و منداڵی تیرۆریستەکانی داعش، عێراقین و دۆخی نالەباری کەمپەکە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێی گرووپە تووندڕەوەکان.
ناوبراو وتیشی هەموو ئەو کەسانەی کە لە داهاتوودا لەم کەمپە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق هاووڵاتیانی عێراقی و ژن و منداڵ دەبن و بەر لە نیشتەجێ کردنیان هەموو ڕێکارێکی ئەمنی پێویست دەگرینە بەر و هەروەها بەرنامەمان هەیە تاکوو ئەم گرووپانە بە شێوەیەکی ڕاست تێکەڵ بە کۆمەڵگای عێراق بن.
June 11, 2021