كونسوڵگه‌ری ئێران لە سلێمانی ئاگاداریەکی لە سەر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌لار بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی دانیشتووی پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌كاته‌وه‌ كه‌:
الف.  سێزده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنوری ئه‌م سه‌ركونسوڵگه‌ریه‌دا له‌ رۆژی هه‌ینی به‌رواری 28ی خوردادی 1400 كۆچی-هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 18ی حوزه‌یرانی 2021ی زاینی هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵات دا له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ب. هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئێرانی كه‌ ته‌مه‌نیان لانی كه‌م 18 ساڵ بێت و دیاری كراوی له‌ 28/03/1382 و پێشتر له‌ دایك بووبێتن، به‌ خستنه‌ڕووی شناسنامه‌ یاخود پاسپۆرت مافی به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌بێت.
ج. داوا له‌ هاونیشتیمانیانی ئێرانی ده‌كه‌ین به‌ ره‌چاوكردنی گشت پرۆتۆكۆله‌ ته‌ندروستیه‌كانی وه‌ك پۆشینی ده‌مامك و ره‌چاوكردنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌ بن و لانی كه‌م پێنوسێكی خۆیان پێ بێت.
د. ناوه‌نده‌كان و كاتژمێره‌كانی ده‌نگدانی هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی له‌ سنوری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:
1- سندوقی دانراو له‌ بینای سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌ ناونیشانی: سلێمانی – جاده‌ی 60 مه‌تری- به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بینایی- به‌ختیاری تازه‌- كۆڵانی 41 ژماره‌ 80- له‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 6ی سه‌رله‌ ئێواره‌.
2- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌لار-به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار- قوتابخانه‌ی ئه‌ڵوه‌ن- كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاكو 11ی پێش نیوه‌ڕۆ.
3- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆك له‌ شاری كه‌لار به‌ ناونیشانی قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كچان له‌ سه‌رو فه‌رمانگه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌- كاتژمێر 2ی سه‌رله‌ئێواره‌ تاكو 5ی ئێواره‌.