ژماره‌یه‌كى زۆر له پزیشكان و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له شارى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگه‌یاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پزیشك و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ئاشكرایده‌كه‌ن، ماوه‌ى شه‌ش مانگه موچه و شایسته داراییه‌كانیان پێنه‌دراوه.
پاش ڕاگەیاندنی دەوام لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیواوە، نه‌خۆشانى نه‌خۆشخانه‌كه هاتنه سه‌ر جاده و شه‌قامى سه‌ره‌كى به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌یان داخست.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە بۆ هاوده‌نگى و هاوكاریكردنى پزیشكان هاتونەتە سه‌ر شه‌قامه و داواده‌كه‌ن حكومه‌ت مافه‌كانیان پێبدات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.