ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بە ئاماژە کردن بەوەی کە هەستانی واشنتۆن لە بە تیرۆریست ناوبردنی ئەنساروڵا هیچ بایەخێکی بۆ ڕێبەرانی ئەم بزووتنەوەیە نیە، وتی: ئەمڕۆ ئەمریکا لەگەڵ داعش و قاعیدە شانبەشانی یەکتری لە یەک سەنگەردا دژی ئێمە وەستاوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد عەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن بۆ ڕووسیائەلیوەم ڕایگەیاند کە ئەمریکا دوژمن و بکوژی گەلی یەمەنە و دەبێت داوای لێبوردن له ئەم گەلە بکات و هەموو زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە.

ناوبراو هەروەها داوای له عەرەبستانی سعوودیاش کرد تاکوو سیستەمەکەی خۆی بکاتە پاشایەتییەکی دیمۆکراتیک و دەست لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە وەرنەدات.

کۆتایی/.