کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند پێشانگای تایبەتی ئێران لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
نەسروڵڵا ڕەشنودی کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری زایەڵە، ڕایگەیاند: بە ئامانجی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەروەها ناساندنی توانایی و بەرهەمە ئێرانییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەولێر لە ڕێکەوتی ۲۶ تاکوو ۲۹ی جۆزەردانی ساڵی ۱۴۰۰ بەرانبەر بە ۱۶ تاکوو ۱۹ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ لە سەنتەری پێشانگایی پارکی سامی عەبدولڕەحمان_ی ئەو شارە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتیشی: ئەم پێشانگایە لەژێر ناوی پێشانگای کەرتی بیناسازی و پۆڵا، داڕشتگە، کانزاکان، کەلوپەلی ناوماڵ و دیکۆرات و هەروەها مۆبیلیات بە بەشداری نزیکەی ۶۰ کۆمپانیای تایبەتی و حکومی بە گرووپی کاریی بگرە لە توێنەوەی ئاسنی ئەسفەهان و پۆڵای میهری سەهەند و پۆڵای نەسیمی گیلان و پۆڵای نەسیمی پایدار، هەروەها گرووپی ئۆتۆمبێل سازی بەهمەن گرووپی پیشەسازی مۆبتەکێر لەبواری ئۆتۆمبێل و کارەبا و دەکەڵی گووشاری بەهێزی بەدالە و چەندین کۆمپانیای دیکە لە دەستەی کاڵایی کەلووپەلی ناوماڵ وەکوو فەرش و تابڵۆ فەرشی دەسچنی جەلالی، لووستری زەمانیمی مەهیار غاز، ئمرسان، ئەلکترۆ بهینە، زاگرۆس مشە، فرودولین، مۆبیلیاتی ئارسنل، سروسی، هوم تەکس و کەلووپەلی نووستن بەڕێوە دەچێت.
کونسوڵی ئێران ڕایگەیاند: کۆمپانیا پیشەسازییەکان بۆ نموونە ئێران هیتەر و ئارتا پەهنەی ئۆفۆق، پیشەسازی ئەلەنیۆمی کوپاڵ، کێبڵی کۆنترۆڵی سپێهر و کێبڵی بەرتەر، ئۆتور پیشەسازی داتیس لە بەشداربووانی دیکەی پێشانگاکەی هەولێرن.
ناوبراو هەروەها وتیشی: لە کەرتی بیناسازی؛ ئیزۆگامی مەشهەد و بەردی ئانتیکی چیا، کۆمپانیای پرلیت، مشکین حەلقە و لە مادە خۆراکییەکانیش پێشڕەو تیجارەت، پسکیتی ویتانا، بازرگانی سەبا، کۆمپانیای بەرەکەت، کۆمپانیای سۆسی ڕوتی، شامینەی مەشهەد، وایت کویینگ، کۆمپانیای سەعادەتمەند، ئەخەوان، سادق تیجارەتی وەحید بەرهەمەکانی خۆیان دەخەنەڕوو.
لەبواری پاککەرەوەی خاوێنکاری و جوانکاریش بەشداریکەرانی دیکەی پێشانگا تایبەتییەکەی ئێرانن لە هەولێر کە بەپێی قسەکانی ڕەشنوودی، کۆمپانیای ژیران دانش پژوە، گۆلدن ئەکتیڤ و ژیوان تبی ئاسیا بەشدار دەبن.
بەوتەی ناوبراو لەبواری کشتووکاڵ و مەڕوماڵات و پەلەوەر، خەزەر ئەلکتریک، بابەک متال و ڕادین دام بەرهەمەکانی خۆیان دەخەنەڕوو.
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر داوای لە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان بە بازرگان و کاسب و ئەندازیار و تامەزرۆیانی بەرهەم و پیشەسازییە ئێرانییەکان کرد سەردانی ئەو پێشانگایە بکەن و لە کۆتایشدا وتی: هیوادارم کە بە پشتیوانی خوای گەورە ئەم پێشانگایە بەشکۆ و سوودمەند بێت و پێداویستییەکانی سەردانیکەرانی دابین بکات.