سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی بەشداری کردنی بەرچاوی هاووڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی کۆمار پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی پەیامی سوپاسی مەهدی شوشتەری  سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە هاووڵاتیانی ئێرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەشداریی بەرچاو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی بە شێوەی خوارەوەیە؛
بسم اللە الرحمن الرحیم
بەشداری کردنی گەرم و بەرپرسیارانەی خەڵکی گرانقەدری ئێرانیانی دانیشتوی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکوکی عێراق لە سیازدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سندوقێکی جێگیر و دوو سندوقی گەڕۆکی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە تەنیشت ئامادەبوونی شکۆمەندانەی پیاوان و ژنانی قارەمانی ئێرانی ئیسلامی لەم داستانە پڕ شانازیەدا جێگەی شانازیمانە و لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکەی لە کتێبی گەورەی خەڵک سالاریی دینی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا هەڵدایەوە. بە دڵنیاییەوە ئەم ئامادەبوونە پڕبەهایە خاڵێکی بەهێز و دەسەڵاتێک دەبێت بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو و حکومەتی ئایندە بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی سیستەمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرژەوەندیەکانی گەلی گەورە و تێگەیشتووی ئێران.
لە ناخی دڵمەوە سوپاسی بەشداری کردنی یەک بە یەکی ئێرانیانی دانیشتووی سنوری ئەم سەرکونسوڵگەریە لەم روداوە شکۆمەند و بەهێزەی ئێرانی ئازیز و سەرفرازدا دەکەم.
مەهدی شوشتەری
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی