لەڕۆژی ٣ شەممەوە دەست دەکرێت بەوەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی  هەرێمی  کوردستان .
نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، ئە م ئێوارەیە ٢٠٢١/٦/٢٠لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ئاگادارکراین کە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت لەهەرێمی کوردستان بەپێی ئەوپلانەی کەدانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆ کان هە ربۆ یە داوا لە سایلۆ کان کراوە کە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٢٢ وەک یەکەم ڕۆژی دەست پێکی وەرگرتنی گەنم لە سە رجەم سایلۆ کانی هەرێم ڕادەگەیەنرێت .
ناوبراو  وتیشی، داواش لەجوتیاران دەکرێت پابەندی ڕێکارە کانی دیاری کراوبن بۆ گەیاندنی گەنمەکانیان  بە سایلۆکان .
کامەران کەریم