بەرێوەبەرێتی هونەرو ڕۆشنبیری شارەزوور و فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا  سێ  چالاکی  هونەرییان  ئەنجامدا .
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە،  بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور و فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەری وارماوا هەستان بە ئەنجامدانی سێ چالاکی کە دەستپێکی چالاکیەکان بە کردنەوەی پێشانگایەک بۆ کۆمەڵێک لە خانمانی دەست ڕەنگینی شارەزوور و دواتر کۆنسێرتی هونەرمەند " لوقمان سەلیم " و هەروەها خوێندنەوەی شیعری لە لایەن شاعیر " ئەکرەم هەواس ".
کامەران کەریم