مامۆستایه‌كی زانكۆ له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست بونیاد نه‌نراوه، ئابورییه‌كی حیزبیه له‌سه‌ر بنه‌مای قاچاخچیه‌تی و باند و گروپی سیاسی بونیاد نراوه .
د. ئه‌حمه‌د میره مامۆستای زانكۆ له وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كی نیه بۆ باش كردنی باری دارایی گشتی هاوڵاتیان، ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست بونیاد نه‌نراوه، به‌ڵكو ئابورییه‌كی حیزبیه له‌سه‌ر بنه‌مای قاچاخچێتی و باند و گروپی سیاسی بونیاد نراوه، فه‌لسه‌فه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی سیاسیه واته حیزبه سیاسیه‌كان به‌پێی بارودۆخی خۆیان و به‌پێی خراپ تێگه‌یشتنی خۆیان له ئابوری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سیستمه‌كه‌دا بووە.
وتیشی، هه‌ربۆیه ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئابورییه‌كی له‌رزۆكه، له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكاریه له‌نرخی نه‌وت یاخود له به‌های دۆلار و دیناری عێراقی هاڕه ئه‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری دارایی گشتی داده‌نێت، حیزبه حوكمڕانه‌كان سه‌ره‌ڕای به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئاره‌زوومه‌ندی چاككردنی دۆخه ئابوریه‌كه نین بۆئه‌وان خراپی دۆخی هاوڵاتیان گرنگتره ،گرنگه بۆ مانه‌وه‌یان وه‌بۆ به‌كۆیله هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌درست كردنی بێده‌نگی گشتی .
ڕونیشكرده‌وه، خاڵێكی دیكه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه متمانه‌یان به‌یه‌كتری نیه ئه‌و خاڵه‌گومرگیانه‌ی كه‌له‌ژێر ده‌ستیاندایه نایخه‌نه ژێرده‌سته‌ڵاتی حكومه‌ت، واته چۆن ئاسایش و پێشمه‌رگه جیاوازه به‌هه‌مان شێوه سه‌رچاوه‌ی داهات له‌هه‌رێمی كوردستاندا هی دوو ئیداره‌یه وه‌ده‌توانی له‌ئێستادا بڵێی كۆمه‌ڵێك كاره‌كته‌ری سیاسیه ، هه‌رناوچه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كاره‌كته‌رێكی سیاسیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه وه‌ك چۆن كێڵگه‌كانی غاز كێڵگه نه‌وتیه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانی سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی ئابوری له كوردستان دا له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه .
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نه‌به‌رنامه هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه نه‌ویستێكی سیاسی هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی نه هێزه سیاسیه‌كان ئه‌یانه‌وێت بارودۆخه‌كه باشتر بێت هه‌تا بار‌و دۆخ خراپتر بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه وه‌ئه‌وان سودی گه‌وره له‌ودۆخه خراپه وه‌رده‌گرن .
سازدانی – كامـه‌ران كه‌ریــم