زایەڵە - پێش نیوه‌ڕۆی سێ شه‌مه 22ی حوزه‌یرانی 2021ی زاینی دووه‌مین پێشانگای كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له مه‌راسیمێك دا به ئاماده‌بوونی د.كه‌مال موسلم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ناوه‌ندی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی سلێمانی ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له رووبه‌ری 6 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه به ئاماده‌بوونی 120 كۆمپانیای باوه‌رپێكراوی ئێران و له 10 گروپی كاڵا تا 26ی حوزه‌یران و بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت.