بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و هونەرمەندان و کس و کاری، پەیکەری لەتیف قادر ئیبراهیم دانرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە ئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و بەرپرسانی حیزبی و حکومی و هونەرمەندان و کس و کار و هاوڕێ و خانەوادەکەی لە باخی گشتی هەڵەبجە،پیکەری لەتیف قادر ئیبراهیم دانرا .
پارێزگاری هەڵەبجە بە گەڕانەوەوە بۆ مێژوو بە گرنگیەوت باسی لە خەبات و تێکۆبان و خزمەتەکانی ئەو بەڕێزە کردو بە ئەرکی خۆی زانیی ڕێزی لێبگرێت.
لەتیف قادر ئیبراهیم لە ساڵی 1933لەدایک بووە و لە ساڵی 1954 بووە بە فەرمانبەر لە شارەوانی هەڵەبجە و دواتریش  لە ساڵی 1970 بووە بەسەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە.
کامەران کەریم