وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق رایگەیاند، شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا گەیشتووەتە عێراق و ئەوانیش پلانیان داناوە بۆ زیادكردنی بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا و بنكەكانی كوتان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بەمیدیاكانی عێراقی ڕایگەیاندووە، شەپۆلی سێیەم زۆر بەهێزتر و مەترسیدارترە لە شەپۆلی یەكەم و دووەمی كۆرۆنا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە وەزارەتی تەندروستی دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پلانێکی فراوان بۆ زیادكردنی بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا و ئەو بنكانەی كوتانی لێ ئەنجام دەدرێت لە سەرتاسەری عێراقدا.
لای خۆیەوە، رەبی فەلاح، ئەندامی تیمی پزیشکی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، زیادبوونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا ئاماژەیە بۆ ئەوە، کە عێراق چووەتە ناو شەپۆلی سێیەمی كۆرۆناوە کە لە شەپۆلی یەکەم و دووەم مەترسیدارترە.