نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق نیگەرانە لە بڕیارى دادگاى پێداچونەوەى هەرێمى کوردستان و جەختدەکاتەوە کە سیستمى دادوەرى لەهەرێمى کوردستان پێویستى بە چاکسازى هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق (یونامى) لە راگەیەنراوێکدا لەبارەى بڕیارەکەى دادگاى پێداچونەوەى هەرێمى کوردستان لەسەر دۆسیەى سزادراونى بادینان، رایگەیاندوە، بڕیارەکە دەرخەرى ئەو راستیەیە کە ئەنجامدانى چاکسازى و بە دامەزراوەیی کردن لە سیستمى دادوەریدا لەو پەرى پێویستیدایە لە هەرێمى کوردستان، ئەوەش بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە بڕیارە چەوتانە لە ئایندەدا.
ئەو هەڵوێستەى نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق دواى ئەوە دێت کە دوێنێ دادگاى پێداچونەوەى هەرێم سزاى شەش ساڵ زیندانیکردنى پێنج دەستگیرکراوەکەى بادینانى پەسەند کرد.