بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند لە چەمچەماڵ ژمارەی پشکنینی کۆرۆنا لەهەڵکشان دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د فەرهاد محمد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ژمارەی پشکنینەکان زۆر هەڵکشاوە،ئاماری کۆرۆنا لەسنوری چەمچەماڵ لە یەک هەفتەی ڕابردودا لە تاقیگەی ناوەندی:
ــ (220) پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان کراوە.
ــ (36) پشکنینیان پۆزەتیڤە.
ــ (184) پشکنینیان نیگەتیڤە.
وتیشی ، لە مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا:
ــ (11) تووشبووی نوێ داخل کراوە
ــ (20) تووشبوو لەو هەفتەیەدا لەژێر چاودێریدابوونە
ــ (7) تووشبوو چاکبۆتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە
ــ (2) نەخۆش لەو هەفتەیەدا گیانی لەدەستداوە
ــ (9) تووشبوو لەئێستادا لەژێر چاودێریدان
کامەران کەریم