به چاودێری یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین فیستڤاڵی بازار له گه‌رمیان كرایه‌وه كه زیاتر له 150 كۆمپانیا و خاوه‌ن كار به‌شدارن تیایدا و ماوه‌ی چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عومه‌ر نه‌جم ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فیستڤاڵه‌كه رایگه‌یاند: ئه‌مه یه‌كه‌مین فیستڤاڵی بازاره له‌گه‌رمیان تیادا زیاتر له 150 كۆمپانیا و خاوه‌ن كار له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌راست و باشوری عێراقه‌وه به‌شدارن و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند : يازده جۆر كاڵا و شمه‌ك و به‌رهه‌م نمایشكراوه كه تیایدا گرنگی زیاتر به به‌رهه‌می ناوخۆیی دراوه و به‌رهه‌می كۆمپانیا و كارگه‌كان و كشتوكاڵی وهه‌نگوین و ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیه‌كان و كاری ده‌ستی و جل و به‌رگ و گه‌شت و گوزار و چه‌ند بوارێكی تر له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌م فیستڤاڵه‌دا به رێژه‌ی 75% گرنگی به‌به‌رهه‌می ناوخۆیی دراوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رهه‌می ناوخۆیی بناسێنین به به‌شداربوان و هانیان بده‌ین كه ببنه كریار و به‌كاربه‌ری به‌رهه‌می ناوخۆیی تاوه‌كو بتوانرێت بره‌وی زیاتر به‌به‌رهه‌می ناوخۆیی بدرێت و گه‌شه‌ی زیاتر بكات.
کۆتایی/.