مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاشكرایده‌كات، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌كانی لیژنه‌یه‌كی تۆكمه پێك بهێنێت سه‌باره‌ت به هه‌نارده كردنی نه‌وت و پێدانی موچه وه‌رگرتنی بودجه له عێراق .
دوکتۆر هێمن كه‌ریم مامۆستا له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه / كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به وه‌زعی هه‌رێمی كوردستان وه‌زعێكی خراپ بۆ موچه‌خۆران و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته پێش، تابڵێی وه‌زعێكی خراپه به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك ناتوانێت به‌رده‌وامی به ژیانی خۆیان به‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت یاخود نه‌مانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته ژێر چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌وانه سونی مه‌زهه‌به‌كانی توركیا و شیعهمهزههبیهكانی عیراق و ده‌وڵه‌تی عێراق خۆی و هه‌ردوو ته‌ره‌فی سونی و شیعی ده‌وڵه‌تی ئیران، به‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاته‌دا كه قه‌یرانی بێ موچه‌یی بێ كاره‌بایی، بێ ئاوی له خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه ناوه به ڕاستی ڕۆژ به ڕۆژ بارگرانی و ناڕه‌حه‌تی ڕوو له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
وتیشی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مڕۆوه لیژنه‌یه‌كی تۆكمه ی باش پێك بهێنێت سه‌باره‌ت پێدانی موچه و سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆده‌ره‌وه و وه‌رگرتنی بودجه له حكومه‌تی عێراق، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه نه‌توانین ئه‌و متمانه‌یه وه‌ربگرینه‌وه ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست بێنین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ئه‌وا من پێت ده‌ڵێم وه‌زع رۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، وه ئێستا چاوه‌ڕێی لێبڕینی موچه‌ی 21% بكه‌ین ده‌بێت چاوه‌ڕیی لێبڕینی زیاتر بكه‌ین، من ڕه‌ش بین نیم به‌ڵام ئاماژه‌كان وامان پێده‌ڵێن كه ئێمه پیش هه‌موو شتێك ده‌بێت متمانه به‌ده‌ست بێنین له‌حكومه‌تی عێراق .
ڕونیشیكرده‌وه، هه‌ركاتێك توانیمان متمانه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌ده‌ست بێنین به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه به ناردنی نه‌وته به داتای دروست و ڕێكوپێكه به سیاسیه به په‌یوه‌ندی شه‌خسییه به‌هه‌رچیه‌ك به په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیه ده‌بێت بتوانین ئه‌و متمانه‌یه له ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ده‌ست بهێنین بۆئه‌وه‌ی بودجه بنێرن و بتوانین بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر و ئه‌م هه‌مووه قه‌یرانه كهڵهكهبوهی هه‌ڕێمی كوردستان بكه‌ین، ده‌رئه‌نجام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م سه‌ركردانه‌ی ئێمه به‌تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانی ئه‌و هاوسه‌نگیه دروست بكه‌ن له نێوان ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و به‌تایبه‌تی ئێران و توركیا ئه‌وا خه‌ڵكی هه‌ڕێمی كوردستان ڕۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات .
باسی له‌وه‌شكرد، به‌م شێوازه ژیان به‌رده‌وام نابێت له‌مانگی 7 ی 2021 بین ده‌بێت چاوه‌ڕوانی كاره‌بای موه‌لیده بین وه‌هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی موچه بین دوای 40 ڕۆژ موچه بدرێت وه‌هه‌روه‌ها به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین وه هه‌ڵئاوسان له‌ڕووی ئابورییه‌وه به‌رز بونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی دۆلار له‌هیچ وڵاتێك یاسا‌و پرنسیبی وام نه‌بینیوه كه به وڵاتێكی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وت به‌ناوبانگین نه‌وتمان ده‌چێته 80 دۆلار، به‌ڵام به‌داخه‌وه دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه سه‌یرده‌كه‌یت هه‌لئاوسان له‌بازاڕ دروست ده‌بێت، شت گران دهوویت. ئه‌مانه هه‌مووی دواینجار ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵك وشیار بویه‌وه ته‌حه‌مولی ئه‌م وه‌زعه‌كه‌ی نه‌كرد ئەوكاته په‌شیمانی دادی هیچ كه‌سێكمان نادات، بۆئه‌وه‌ی بمانه‌وێت ئه‌م قه‌واره‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌جوانی بمینیته‌وه خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت وه ئه‌و شۆڕشگیره ماندوو نه‌ناسانه كه تا ئیستاش كارده‌كه‌ن به‌هه‌ده‌ر نه‌چیت پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌خۆیدا بچێته‌وه. ئه‌و متمانه‌یه له عێراق دروست بكات بودجه له عێراق وه‌ربگڕێته‌وه، ده‌بێت هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك موچه دابه‌ش بكات، هه‌وڵ بده‌ن نرخی دۆلار دابه‌زێنن له هه‌ڕیمی كوردستان نرخی به‌نزین دابه‌زێنن، وڵات به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ناچێت بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پێویستمانه به پرس و ڕاوێژه به‌یه‌ك بونه به‌یه‌ك بونه‌وه‌ی نێو ماڵی كورده هه‌ربۆیه به‌و شێوه‌یه ده‌توانین هه‌موو له‌مپه‌ڕه‌كان تێپه‌ڕێنین .
سازدانی - كامه‌ران كه‌ریم