رێوڕەسمی بە فەرمی ناساندنی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێکخراوی پەیامنێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی ٤ـی ٧ـی ٢٠٢١ لە هۆتێل ئەربیلی نێودەوڵەتی شيراتۆن، رێوڕەسمی بە فەرمی ناساندنی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، دینداری زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، کۆنسوڵی فەڵەستین و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیری و راوێژکاری راگەیاندنی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و ژمارەیەک نووسەر و رۆژنامەنووس ئامادەبوون.
ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بە ئامانجی بەرگریکردن لە رۆژنامەنووسان و پەیامنێران دامەزراوین، پشتیوانی لە مافەکانی پەیامنێران دەکەین و لەڕێگەی کردنەوەی خول گەشە بەتواناکانیان دەدەین.