وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیركردنی "تیرۆریست"ێكی داواكراوی به‌هاوكاری ئاسایشی پارێزگا‌ له‌ سلێمانی ڕاگه‌یاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی به‌رگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پاش بەدواداچوون و چاودێری وردی جموجوڵی داواكراوان، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش و بە هەماهەنگی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی داواكراوێكی دادگایان بەپێی پرسی تیرۆر دەستگیركرد.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، داواكراوەكە لە سلێمانی بووە و پێشتر یاداشتی دەستگیركردنی هەبووە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی خالدیەوە.
پێشتریش له‌سلێمانی به‌هه‌مان شێوه‌ سێ تیرۆرست له‌مانگی ئادار ده‌ستگیركران و رادەستى حکومەتى عێراقی کردنەوە.