ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، پاریی پیویست له‌به‌رده‌ستە بۆ دابه‌ش كردنی موچه و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاوڵاتیان .
عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان له وتوێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌یه‌كی داهاتمان نیه، داهاتی پێویست هه‌یه بۆ خه‌رجیه‌كان، واته ئه‌و داهاته‌ی كه هه‌یه من خه‌مڵاندومه به‌نزیكه‌ی 1 تریلۆن 95 ملیارد دینار داهاتی مانگانه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت حكومه‌ت، ئه‌م داهاته به‌شی هه‌موو خه‌رجیه‌كان ده‌كات به‌موچه‌ی ته‌واو به‌گه‌ڕخستنی وه‌زاره‌ته‌كان و خزمه‌تگوزاریه‌كان ته‌نانه‌ت بڕێكیشی ده‌مێنێته‌وه بۆ پرۆژه‌كان .
وتیشی: گرفت له‌وه‌دایه سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنه، ده‌سه‌ڵات به‌هۆی فه‌رزی چه‌ك و ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی داهات دیار نه‌بێت، به‌شێكی نه‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی وه‌سیاسه‌تێكی ناشیرین ده‌كرێت كه له ئه‌نجامدا هاوڵاتی تێیدا ده‌بێته قوربانی ،ئه‌گه‌ر نا داهاتمان به‌شی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات .
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حكومه‌ت په‌یڕه‌وی ده‌كات سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه 9 دانه كابینه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامه به‌م شێوه‌یه، له بری ئه‌وه‌ی بیر بكه‌نه‌وه كه وڵات بینا بكه‌ن بیرده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی خزمه‌ت به حیزب بكه‌ن له‌كاتێكدا به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ركاتێك وڵات زه‌ره‌ری كرد به‌دڵنیاییه‌وه رۆژێك ده‌بێت ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن چه‌كو پاره و ده‌سه‌ڵات هیچ سودیان پێ ناگه‌یه‌نێت .
باسی له‌وه‌شكرد، خزمه‌تی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه حیزبی ڕاست و دروست و نیشتیمانی ئه‌وه‌یه كه‌له ڕێگه‌ی پرۆژه و خزمه‌تگوزاریه‌وه بۆ خه‌ڵك خۆی له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌هێڵێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وان تێڕوانینیان به‌م جۆره‌یه، نایانه‌وێ له‌ڕێگای خه‌ڵك و ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ی خه‌ڵكه‌وه بمێننه‌وه، ده‌یانه‌وێت له ڕێگای چه‌ك و پاره‌وه بمێننه‌وه كه ئه‌مه‌ش بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر زۆر كوشنده‌یه وه‌هه‌ڕه‌شه‌شه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كیانه‌كه‌ی ساڵ به‌ساڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابوریه‌وه لاواز ده‌بێت پێگه‌كه‌ی له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌وه لاواز ده‌بێت، له‌سه‌رده‌می زۆر خراپداین كه‌چی تا ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بی باكن له‌وه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆنمونه تا ئێستاش بچوكترین شتیان له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه نه‌كردووه نه‌ك سوپای نیشتیمانیان دروست نه‌كردووه ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌ك بخه‌ن لیستی موچه‌ی پیشمه‌رگه‌كان بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌ئه‌مه ساده‌ترین شته .
گوڵپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هاوڵاتی ده‌بێت وشیار بێت، هاوڵاتی نابێت ته‌نها ئه‌وكاتانه قسه بكات كه موچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ناكرێت ئه‌وانه‌ی موچه خۆرن، نابێت هاوڵاتی ته‌نها ئه‌وكاته‌ی كه كاره‌باكه‌ی ئه‌كوژێته‌وه ناڕه‌زای بێت، ئه‌وكاته‌ی ئاوه‌كه‌ی وشك ده‌بێت ناڕازی بێت ده‌بێت هاوڵاتی وشیار بێت و ئاینده‌ی خۆی بخوێنیته‌وه وه‌له‌هه‌ركاتێكدا بینی مافی خه‌ڵك پێشێل ده‌كرێت وڵاته‌كه‌ی بۆ دوا ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له سلێمانی داده‌نیشێ هه‌ولێر ئاوی نه‌بوو به‌هی خۆی بزانێت، له كاتی هه‌لبژاردنه‌كانیشدا ڕاست و دروست ده‌نگ بدات به‌و هێزو لایه‌نانه‌ی كه هێزی خۆیان له خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گرن نه‌ك له‌چه‌ك و پاره‌وه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه ئه‌ركی هاوڵاتیه ئه‌گه‌ر ئێمه هاوڵاتیه‌كانمان له‌م ئاسته‌گه‌وره‌دا بن به دڵنیاییه‌وه له‌ڕووی دۆخی سیاسی و ئابوریشه‌وه كوردستان هه‌نگاوێك ده‌چێته پێش چونكه میله‌تی وشیار ناهێڵێت حیزبی دیكتاتۆر و حیزبی خراپ حاكمی بێت .
سازدانی – كامه‌ران كه‌ریم
July 06, 2021