مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی ئێران و وه‌فدێكی یاوه‌ری سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌مالێان كرد و  شوشته‌ری به ‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و عیراق بۆ وڵاتی ئێران گرنگه‌ .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان، قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌دیوانی قایمقامیه‌تی پێشوازیمان كرد له‌به‌ڕێز مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی گشتی ئێران كرد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی فه‌رهه‌نگی و بازرگانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی كۆبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا، هه‌میشه‌ ئێمه‌ چاكه‌و جوامێری گه‌لی ئێران و ده‌وڵه‌تی آیرانمان له‌به‌رچاوه‌، به‌وه‌فده‌كه‌مان ڕاگه‌یاند له‌هه‌موو كاره‌ساته‌كانی گه‌له‌كه‌مان وڵاتی ئێران فریامان كه‌وتوون هه‌رله‌كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆڕه‌ و له‌هه‌موو شۆرشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا .
وتیشی: یه‌كه‌مجاره‌ ئاغای شوشته‌ری سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ جیگای بایه‌خ وگرنگه‌، بڕیاری داوه‌ كۆمه‌ڵێك شوێن و جێگا له‌ڕووی فه‌رهه‌نگی و زانستی و ئه‌كادیمی به‌سه‌ربكاته‌وه‌، مژده‌ی پێداین بۆ ساڵی داهاتوو  چۆن له‌ساڵانی ڕابردوودا پشتیوانی خوێندكارانمان بوون بۆ خوێندنی باڵا بۆئه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانمان وه‌ربگیرێین، مژده‌ی ئه‌وه‌شی پێداین هاوڵاتیان ئه‌م شاره‌ به‌هۆكاری تووش بوون به‌نه‌خۆشی  پێویستی به‌ئێران بێت هاوكار ده‌بن  و كاارئاسانیان بۆده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌  مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی گشتی  ئێران له‌ سلێمانی  بۆ ڕؤژنامه‌ونووسان، وتی، خۆشحاڵ بووم كه‌سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ م كرد كه‌  شارێكی مێژووییه‌ شارێكه‌ نمونه‌ی زیندووه‌ به‌به‌رهه‌ڵستی كردنی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عس  و گروپی تیرۆریستی داعش، چه‌مچه‌ماڵ پایته‌ختی شه‌هیدانه‌، زۆرسوپاسی جه‌نابی قایمقام و لێپرسراوانی ئیداری سنوره‌كه‌ ده‌كه‌م بۆ پێشوازی  لێكردنمان، ئومێداوارم په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌ره‌و پێش چونی زیاتر به‌خۆوه‌ ببینێت .
وتیشی: گرفتی كه‌م ئاوی و وشكه‌ ساڵی نه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌ ئێرانیشی گرتۆته‌وه‌  هیوادارو كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو لا هه‌ماهه‌نگ  بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م كیشه‌یه‌ .
شوشته‌ری  ڕایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و موشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كراون په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئێران ڕاده‌كێشرێت هه‌موو  ئه‌و هه‌وڵانه‌  درۆن،  ئه‌منیه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان  به‌شیكه‌  له‌ ئه‌منیه‌تی  ئێمه‌، هه‌رنا ئه‌منیه‌تیه‌ك   له‌ عێراق  باعیسی نائه‌منیه‌ته‌ بۆ ئیران بو پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌لای ئێمه‌وه‌   زۆر زۆر گرنگه‌ .
ئاماده‌كردنی -  كامه‌ران كه‌ریم