به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو، هێرش كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە سەرچاوەکانی هەواڵی هەرێمی کوردستان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانە بۆمبڕێژكراوەکە له‌ شوێنێكی نزیك بنكه‌كانی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.
تا ئێستا دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌ی فڕۆکەکەیان ئاشكرا نه‌كردووه‌.
ئه‌حمه‌ هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، جموجۆڵی فڕۆكه‌وانی نه‌وه‌ستاوه‌ و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وام.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، دووپاتی كرده‌وه‌، هیچ زیانێكی گیانی له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ نه‌بووه‌.