عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق، هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە ڕێگای درۆنی بە وەلامی گرووپەکانی بەرخۆدان بە ئەمریکا و لە کاردانەوە بە هێرشی ئەمدواییە بۆ سەر حەشدی شەعبی لە سنووری سووریا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەسائیبی ئەهلی حەق ڕاشیگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشی زیاتر دەکەنە سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
شیاوی باسە شەوی ڕابردوو (سێشەممەشەو) به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو، هێرش كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانە بۆمبڕێژكراوەکە له‌ شوێنێكی نزیك بنكه‌كانی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.