ئاژانسەکانی هەواڵی عێراق بڵاویانکردەوە کە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کە لە کۆنترۆڵی ئەمریکییەکاندایە، بووە ئامانجی هێرشی درۆنی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیێکی ئەمنی ڕایگەیاند ٤ ڕۆکێت ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد کراوە.
واین ماروتو وتەنێژی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ١٤ درۆن ئاڕاستەی عەین ئەسەد کراوە.
ئاماژەی بەوەش دا لەم هێرشەدا لانیکەم ٣ کەس برینداربوونە.
هێرشی ئەمڕۆ بۆ سەر عەین ئەسەد پاش هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دێت کە بە درۆن کرایە ئامانج.