قەیس خەزعەلی سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە تاوەکو ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا نەخراوەتە هاوکێشەی لێدان، وتی: ناوەستین تاوەکو هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکەین.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق رەتیدەکاتەوە باڵیۆزخانەی ئەمریکایان کردبێتە ئامانج و دەڵێت، هەندێک لایەن دەیانەوێت کارتەکان تێکەڵ بکەن.
ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، ئەگەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا بخرێتە نێو هاوکێشەکە، کاتیۆشا بەکارناهێنین، کە بەوە ناسراوە بەوردی ئامانج ناپێکێت، لەکاتێکدا کە چەکی زۆر پێشکەوتوو لە پێکانی ئامانج لەبەردەستە.
سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق دەشڵێت، خوێنی شەهیدان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناوەستین تاوەکو هەموو هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکەین.