شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگەیاند سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ‌هێرشی ڕۆکێتی کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە بەیاننامەی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقدا هاتوور کاژێری 02:00ی سەرلەبایی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) گرووپێکی یاساشکێن بە سێ ڕۆکێت ناوچەی سەوزی بەغدای کردە ئامانج.
ئاماژە بەوە دراوە کە ڕۆکێتەکان لە بنکەی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی و گۆڕەپانی مەراسیم و نێزیکی ناوچەی شێخ عومەر کەوتوونەتە خوارەوە.
جەخت لە سەر ئەوەش کراوەتەوە کە ئەم چەشنە کردەوانە دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتن و دەزگا ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان ئەنجامدەران و هاوکارانیان دەبنەوە.