مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ى دیدارى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى‌و په‌یوه‌ست به‌كێشه‌كانى ئێستاى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیه‌وه هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى بۆ دروستکردنی کێشە لەناو یەکێتیدا ڕێكنه‌كه‌وتوم".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتى له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"لەیەک دوو سایت‌و پەیجدا، درۆیەکی شاخدار بڵاوکراوەتەوە، گوایە، (بەندە ـ مەلا بەختیار) لەدیداری بەڕێز مەسعود بارزانیدا بۆ دروستکردنی کێشە لەناو یەکێتیدا، ڕێکەوتوم".
ده‌شڵێت:"پێمخۆشبوو بەناوی ڕاشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بەدرۆبخەمەوە، هەرگیز قسەی وا لەدیدارماندا، نەهاتۆتە ئاراوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە، قسەمان لەسەر ڕونەدانی شەڕ لەگەڵ په‌كه‌كه چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی‌و پارتی کردوە، بەچارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگیش".
ئه‌وه‌شى نوسیوه، "هەروەها جەختکراوەتەوە کە پێویستە کۆنگرەیەکی کوردستانی لەهەرێم سازبدرێ، بۆ ئەوەی هەمولایەك، پێکەوە، لایەنەکانی دەسەڵات‌و بەرهەڵستکارو پسپۆڕ‌و ڕێکخراوە مەدەنیەکان، ڕێگەچارەسەری دۆخەکە بدۆزنەوە".
هه‌روه‌ك له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت:"بەڕاستی مایەی قێزە، سایت‌و پەیجی ڕستکراوی بەستە دۆلار، ئەم درۆیانە هەڵدەبەستن".