بە ئامادەبوونی هەریەک لە کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقامی هەڵەبجە و شێخ عەلی شێخ عیزەدین کەسایەتی خێرخوازی هەڵەبجە،بەڕێوبەرەگشتیەکان،گرێبەستی واژۆکردنی دوو باڵەخانەی سەنتەری ئۆتیزم و شەلەل دەماغ ئەنجامدرا نرا کەلەلایەن بەڕێز شێخ عەلیەوە بونیاد دەنرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ووتەیەکدا کوێستان محمد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، جێگەی پێزانینە کە ئەمڕۆ کەسایەتیەکی خێر خواز ئەم پڕۆژەیە بۆ هەڵەبجەبونیاد دەنێت کە لەداهاتوودا دەتوانێت خزمەت بە نەخۆشانی ئەو توێژە بکات .
دواتر لە ووتەیەکدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە وێڕای بەخێرهێنانی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەناو ئیدارەی هەڵەبجەوەسوپاس و پێزانی خۆی گەیاندە شێخ عەلی ڕایگەیاند هەمیشە کەسایەتیە خێرخوازەکانی ئەم دەڤەرە جێگەی پێزانین.
دواتر شێخ عەلی شێخ عیزەدین ڕایگەیاند ،ب تەواوی تێچووی بیناکە و تەهجیزکردن و ئۆتۆمبێل بۆ بیناکە دابین دەکەین و داوای لە ئیدارەی هەڵەبجە و حکومەتی هەرێم کرد ستافێکی بۆ دابین بکەن.
دواتر گرێبەستی کارەکە لە نێوان خاتوو کوێستان و شێخ عەلی واژۆ کرا.
جێگەی ئاماژە پێکردنە کە زەوی پڕۆژە بە سوپاسەوە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە دابینکراوە .
کامەران کەریم