کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک هەواڵەکان لەمەڕ پێویستیی هەبوونی بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیڤ ) بۆ ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه کە بە نیازن لەڕێگەی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانەوە گەشت و سەردانی بۆ ئێران ئه‌نجام بده‌ن، بەدرۆخستەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر جەختی کرد: هەواڵەکان لەمەڕ پێویستیی هەبوونی بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیڤ ) بۆ ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه کە بە نیازن لەڕێگەی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانەوە گەشت و سەردانی بۆ ئێران ئه‌نجامبده‌ن، دوورن لە ڕاستییەوە.
لە درێژەدا هاتووە: جەخت لە سەر ئەوە دەکەینەوە کە هەبوونی ڤیزەی سەفەر بۆ ئێران لە دەروازەی سنووریی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، لەلایەن نوێنەرایەتی تەندروستی پارێزگا کە لەوێ جێگیرن پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە ئەو هاووڵاتیانەی کە ویستی گەشت بۆ ئێرانیان هەیە دەبێ ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ماوەی ٧٢ کاژێر هەبێت.
شیاوی باسە میدیاکان ئەمڕۆ شەممە بڵاویان کردەوە؛ كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌ێنێت: هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت كه بە نیازن لەڕێگەی دەروازەكه‌مانه‌وه گەشت و سەردانی بۆ ئێران ئه‌نجامبده‌ن، پێویستە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیڤ ) لەگەڵیان دابێت.
كۆمه‌ڵگاكه راشیده‌گه‌ێنێت: بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتییه‌ك یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای لە گەڵدا نەبێت ، دەوڵەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانیه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و دەگەڕێندرێنەوە.
July 10, 2021