بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنوسانی ژن لە هەرێم ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی ڕاپرسییەک %62ی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەی بەشداریان تێدا کردووە ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان (یەکشەممە 11ی تەموزی 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا؛ هه‌راسانکردنى خانمان له‌سه‌ر کاره‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کى گشتى، له‌نێو میدیادا به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ى که ئێستا له جیهاندا په‌ره‌یسه‌ندووه و جێگه‌ى قسه و باسه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له هه‌رێمى کوردستان و عیراقیشدا ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌کى فراوان له په‌ره‌سه‌نددایه."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، به‌پێى نوێترین ڕاپرسى که له چوارچێوه‌ى پرۆژەی "دەنگەکانمان" بە هاوکاریی ڕێکخراوی پاو (PAO) ئەنجامادراوه و 323 خانمى چالاکوان و رۆژنامه‌نوسى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارییان تێدا کردووه، 62%ى ئه‌و خانمانه ڕۆژانه کۆمێنتی سێکسى و هەراسانکارییان بۆ ده‌نوسرێت.