په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لهپهیامێكدا بۆ سه‌ركردایه‌تى‌و مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى نوسیویهتى:"وەك ئامۆژگاریی وەریگرن و ئاگاتان لەھەستو سۆزی خەڵکە زیندوەکەی خۆتان بێت مەیان فرۆشن بۆ ئافەرینێکی زەردھەڵگەڕاو"، ده‌شڵێت:"ململانێدەکەن، شەڕدەکەن، ھێز دەجوڵێنن، بەبۆکس لەیەکتر دەدەن، ھەرچییەك دەکەن بیکەن".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کوردەی ھاشمى جیھاز په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى:"تا ئەم بەروارە پەرلەمانتاری یەکێتیم، ئامۆژگارییەك بۆ مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی‌و سەروترو خواروتر لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان لێتان قبوڵناکرێت".
ده‌شڵێت:"ململانێدەکەن، شەڕدەکەن، ھێز دەجوڵێنن، بەبۆکس لەیەکتر دەدەن، ھەرچییەك دەکەن بیکەن، چونکە تاڕادەیەکی زۆر جەماوەرو ئەندامانی ئەم حزبە ڕاھاتون بەم بارودۆخانەی ناوخۆ، بەڵام ھەرکەسێك بن‌و لەھەر پلەیەکی حزبییدابن تەنھا شت کە لێتان قبوڵناکرێتو ھەرگیز لێخۆشبونی نییە ئەوەیە کە بتانەوێت ئیرادەی ئەم حزبە ته‌سلیمی پارتی بکەن".
نوسیویهتى:"یان خوانەخواستە وەك دەوترێت وردە وردە موئامەرەی پارتیەو ھەژمون دەخاتەسەر یەکێتی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى ده‌شڵێت:"پێشوتر جەماوەر سزای ئەم حزبەی داوەو یەکێتی کادیرو جەماوەرێکی ھێندە دڵسۆز‌و زیندوی ھەیە ھەرکات حزب لەبەرەی گەل بوبێت جەماوەرەکەی خۆی فیدا کردوە ھەرکاتیش لەپارتی نزیكبێتەوە بەمانای تهسلیمبونو بچوکیکردن، بێ دودڵی جەماوەرەکەی پشتی تێکردوە".
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت:"دوبارە وەك ئامۆژگاریی وەریگرنو ئاگاتان لەھەستو سۆزی خەڵکە زیندوەکەی خۆتان بێت مەیان فرۆشن بۆ ئافەرینێکی زەردھەڵگەڕاو".