رێبەر فەتاح، مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا رایگه‌یاند :هاتنی 200 ملیار دینار هه‌واڵێكی خۆشه بۆ هه‌رێمی كوردستان ، ئاماژه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایه، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك لایه‌ن پێیان ناخۆشه، ئه‌وه‌ش بۆ هۆكاری سیاسی و هه‌روه‌ها بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ده‌گه‌رێته‌وه .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، رێبەر فەتاح وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگانه بنێردرێت ئه‌وا گومان له‌وه دانییه كه بڕینی رێژه‌ی 21% بوونی نامێنێت سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. به‌ڵام گره‌نتی نیه به‌تایبه‌ت له لایه‌ن به‌غداوه ، كه به‌رده‌وام ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌و رێككه‌وتنه له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی توندڕه‌ڕ .
ئاماژەی بەوەش دا: به هه‌موو فاكته‌رێك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌چێت ئه‌وه‌ش وا ده‌كات مووچه بێ بڕین و له كاتی خۆی دابه‌ش بكرێت . سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رێبه‌ر فه‌تاح روونیكرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه له عێراقیش ده‌كشێته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پرسی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان، وتی: وێنه‌یه‌كی پرشنگداره كه شانازی پێوه ده‌كه‌ین، خاڵێكی گرنگه و خاڵێكی گه‌شه. كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی باشی ناوه له رووی زیادكردنی داهات و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه جگه له نه‌وت .