دامه‌زراوه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئاى پڵه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هێزێكى ئه‌منى نزیكه‌ى 50 چه‌كدار ده‌بون چونه‌ته‌ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌یان شكاندوه‌و رۆژنامه‌نوسه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌، دواى ئازادكردنى رۆژنامه‌نوس و كارمه‌نده‌كان هێزه‌كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنى ئاى پله‌سى نزیك له‌ لاهور شێخ جه‌نگیدا هاتوه‌، ئێوارەی سێشەممە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران، لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و درگاكەنیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پاش ماوه‌یه‌ك بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران،هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون. دمه‌زراوه‌كه‌ ده‌ڵێت:ئێمە لە دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەركۆنەی ئەو جۆرە رەفتارەی یٔەو گروپەدەكەین كە بە پۆشاكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كردوەیان بەرامبەر دامەزراوەیەكی میدیایی ئەنجامداوە و ترس و تۆقاندنیان لەنێو دامەزراوەكە بڵاوكردەوە.
دامه‌زراوه‌كه‌ داواى پشتیوانى ده‌كات و ده‌ڵێت: دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، داوا لە رێكخراو ی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادیی رۆژنامەڤانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكات ئیدانەی ئەوكارە نا مەدەنیانە بكەن، هەروەها داوا لە نوێنەرانی نێودەوڵەتیی و كونسڵی وڵاتان دەكەین لەئاستی ئەم پێشێلكارییە بێدەنگ نەبن و داوای رونكردنەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن، دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەلامەتی گیانی رۆژنامەڤان و كارمەندانی دەخاتە لایەنە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
گرژى و ئاڵۆزیه‌كانى نێوان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ده‌نگدانه‌وه‌ى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى لێكه‌وتۆته‌وه‌و تا ئێستا به‌كردار به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى لاهور شێخ جه‌نگى كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.