سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له ماف و ئازادیه‌كان داوا له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ كه‌ناڵی iplus چۆڵ بكه‌ن و سه‌لامه‌تی گیانی رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌خاته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، بەتوندی ئیدانەی هەڵکوتانە سەر کەناڵی iplas ی نزیک لە لاهورشێخ جەنگی دەکات و داوا دەکات دەستبەجێ ئەو هێزەی ناوی چۆڵی بکەن.
سه‌نته‌ری میترۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەناڵەکە دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنیەکان.
ماوه‌ی پێنج رۆژە یەکێتی به دۆخێكی نا ئاسایی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت كێشه‌ی نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی گه‌شتۆته ئاستێك له نیوه‌ڕۆی سێشەممەوە ده‌ستكراوه به پێدهنگكردنی كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی ئەو حزبە.
دەقی راگەیەنراوەکەی میترۆ:
هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەمكوتكردن ئیدانە دەكەین
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتی شۆرنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی چوونە ناو بینای كەناڵی ئای پڵەسی سەر بە (لاهور شێخ جەنگی)، هاوسەرۆكی یەكێتییەوە.
چەند كارمەندێكی دەزگای میدیایی ئای پڵەس، پەیوەندییان بە سەنتەری میترۆوە كرد : باسیان لەوە كرد كە هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای ئۆفیسی سەرەكی كەناڵەكەیان لە گەڕەكی كوردسات، شەقامی شەست مەتری ، كارمەندەكانی ناو دەزگاكەیان لە سوچێكی بیناكە دەستبەسەر كردوە كەلوپەلەكانیان شكاندووە و هەندێكیان ئازار داوە.
سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی تازە دامەزراوی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتنی شۆڕنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.