میدیایەکى ترى لاهور شێخ جەنگى لە سلێمانى لەدرێژەى ناکۆکى و گرفتەکانى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتیدا داخرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تۆڕى هەواڵى ژیان سەر بە لاهور شێخ جەنگى، شەوی 14ى تەموزى 2021 داخرا و هەژمارى تۆڕەکە لە فەیسبوک سڕایەوە.
داخستنى ئەو دەزگایە دواى ئەوە دێت کە سێشەممە کەناڵى "ئاى پڵەس" سەر بە لاهور شێخ جەنگى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد لەلایەن هێزێکى نەناسراوەوە دەست بەسەر بارەگاى کەناڵەکەدا گیراوە و کارمەندەکانى نێردراوەتەوە و ئەمڕۆش (چوارشەممە) میدیاى فەرمى یەکێتى بڵاوى کردەوە کە بە بڕیارى یەکێتى بارەگاى ئەو کەناڵە دراوەتە کەناڵى ئاسمانى گەلى کوردستان.