میدیای فەرمی یەکێتی جارێکی تر لاهور شێخ جەنگی کردەوە بە هاوسەرۆک.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبونەوەدایە، میدیای فەرمی یەکێتی کە دوێنێ بە فەرمی بافڵ تاڵەبانی وەکو "سەرۆک"ی حزب ناساندو دەستەواژەی "هاوسەرۆک"ی لە لاهور شێخ جەنگی سەندەوە، ئێستاو هاوکات لەگەڵ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی، جارێکی تر لاهور شێخ جەنگی بە "هاوسەرۆک" نابرد.
ئەم پەرەسەندنە نوێیە دوای ئەو کۆبونەوەیە دێت کە ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی یەکێتی کردی و تێدا پارتی و تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی لە پشت کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوەن.
میدیای فەرمی یەکێتی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبار کرد بەوەی سیخوڕی لەماڵی "مام جەلال" لە دەباشان داناوە.