لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکی یەکێتى تەنها دەستبەرداری دەسەڵاتی دارایی بووە و دەسەڵاتەکانی دیکەى وەک هاوسەرۆکی یەکێتى ماوە،" بابەتی ژەهر خواردن کردن و بوونی سیخور بوختانبوون".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تۆڕی هەواڵی ژیان بڵاوی کردەوە بە پێی زانیارییەکانی ئەو تۆڕە لەسەرچاوەیەکی نزیکی لاهور شێخ جەنگی، لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی هەردوو هاوسەرۆکدا لاهور شێخ جەنگی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته‌ داراییه‌كانی‌ راده‌ستی‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ كردووه‌ و ئه‌گه‌رنا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی‌ هاوسه‌رۆكی‌ ماوه‌‌.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد ، "لاهوری‌ شێخ جه‌نگی‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی‌ هاوسه‌رۆكی‌ هه‌یه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ چالاكی‌ حیزبی‌‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ یه‌كێتی‌، به‌ڵام جاران هه‌موو كاروبارێكی‌ دارایی ده‌بوو ئیمزای‌ هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی‌ له‌سه‌ر بێت، ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ته‌نیا لای‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌ ماوه‌ته‌وه‌ ".  
بە پێی زانیارییەکانی ژیان  دوێنێ لە کۆبوونەوەکەدا لاهور شێخ جەنگی داوای کردووە  ئەو کەسەی کە دەڵێن سیخوربووە با بیهێنن لە مەکتەبی سیاسی دان بەکارەیدا بنێت ، به‌ڵام لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر وتویانه‌ "ئه‌و كه‌سه‌ راستی‌ له‌گه‌ڵ نه‌كردووین" له‌دوای‌ ئه‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ له‌میدیاكانی‌ یه‌كێتی‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و باسیان له‌بوونی‌ سیخوڕ كردووه‌، سڕدراونه‌ته‌وه‌
سەبارەت بە  پاگەندەی  ژەهر خوارد کردنی بافڵ تاڵەبانی ، "لاهور شێخ جەنگی داوای‌ له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ كردووه‌ لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی‌ وتراوه‌ هه‌مووی‌ بوختانه‌و هیچ راستییه‌كی‌ تیا نییه‌ ".
لەکۆبوونەوەکەی دوێنێ شەوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاردرا  گۆڕانکارییەکانی پۆستەکانی سەرۆکی دژە تیرۆر و دەزگای زانیاری جێگیر بکرێن، بەڵام هەتا هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی گۆڕانکاری تر نەکرێن و ئەو سەرچاویەش وتی " هەموو گۆڕانکارییەکی لە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتى پێویستى بە ١٠١ دەنگی سەرکردایەتی هەیە و بۆیە پرۆسەکە هەروا ئاساننیەو کاتی  زۆری دەوێت.