سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له‌گه‌ڵ توره‌ج ئه‌سڵانی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران دیداری کرد.
بەپیی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی رۆژی سێشه‌مه 20ی ته‌موزی 2021 زاینی پێشوازی له توره‌ج ئه‌سڵانی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی سینه‌مای ئێران كرد.
ئه‌سڵانی له‌م دیداره‌دا چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌كی دا له‌سه‌ر چیرۆك و ره‌وتی به‌رهه‌مهێنانی نوێترین كاری سینه‌مایی خۆی به ناو "بێ سه‌رزه‌مین" و شوشتری ئاماژه‌ی به خاڵه هاوبه‌شه به‌رفراوانه كلتوریه‌كانی نێوان ئێران، عێراق و هه‌رێمی كوردستان دا و جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سودوه‌رگرتن له هونه‌ری سینه‌ما بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و بوونی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ دروست كردنی به‌رهه‌می هاوبه‌شی سینه‌مایی "بێ سه‌رزه‌مین" و هه‌روه‌ها پشتگیری سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له پرۆژه هاوبه‌شه سینه‌ماییه‌كان كرده‌وه.
له فیلمی "بێ سه‌رزه‌مین" دا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له كاری پیشه‌یی له وڵاتانی ئێران، توركیا، سوریا و هه‌رێمی كوردستانی عێراق بوونی هه‌یه و چه‌ندین ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌م وڵاتانه به چوار زمانی كوردی، توركی، عه‌ره‌بی و فارسی رۆڵیان بینیوه.
ئه‌م به‌رهه‌مه باس له روداوه‌كانی دوای داعش بۆ بینه‌رانی ده‌كات. بڕیار بوو شه‌وی سێشه‌مه ئه‌م فیلمه له عێراق و له مه‌راسیمێكی فه‌رمی دا له شاری سلێمانی په‌خش بكرێت به‌ڵام به‌هۆی رێكاره نوێیه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی جه‌ژنی قوربان دا، مه‌راسیمی په‌خشی گشتی فیلمه‌كه دواكه‌وت.