ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان وێڕای ئاماژە بەوەی کە پارەی پێویست لەبەردەستە بۆ دابەش کردنی موچە بەتەواوەتی، جەختی کرد، لەم مانگەوە لێبڕین بەردەوام بێت، دەچێتە خانەی لێدزینی سەد لە سەد.

دابان محەمەد  لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، داھات و پارەی تەواو لە بەردەستی حکومەتدایە، بێ لێبڕین موچە دابەش بکات، نەک بۆ ئەم مانگە بۆ مانگەکانی داھاتوش.لێبڕینی موچە کۆتایی پێنەیەت، خەلک مافی خۆیەتی بڵێت ئەم کابینەیە گەندەڵە و دزیەکی ئاشکرا دەکات.

وتیشی،  بەپێی حاسیبە و ژمارەکانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران و خودی حکومەتی ھەرێم، بە بێ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداش، داھاتی پێویست لەبەردەست بوە بۆ موچە، بەڵام گرتنەوەی داھات لە لایەن پارتی و یەکێتی بە ڕێژەی ٤٣٪‏ بە ٪‏ ٥٧ نەک موچەی تەواو، بوبوە ھۆی دواکەوتنی موچە بە لێبڕینەوە.

ڕونیشیکردەوە، ھیچ بیانویەک نیە لێبڕین بەردەوام بێت، ئەم کابینەیەی حکومەت متمانەیان بەو ڕێککەونە و پارەیە نیە کە لە بەغداوە دێت! باشترە متمانەیان بەو درشمی چاکسازییانە ھەبێت، بەرزیان کردوەتەوە، کاری قاچاخی و کۆمپانیاکانی دەروازەکان  کۆتایی پێبێنن و باجی کۆمپانیاکانی بواری نەوت و  گەورە باجدەران وەربگرن، کۆی داھاتی ناوخۆی دھۆک، ھەولێر و سلێمانی بگێڕنەوە بۆ موچە، بێ شک لێبڕین کۆتایی دێت.

سازدانی - کامەران کەریم